مهسرور بارزانی: پێشهڵكردنی مافه دهستووریهكان قبوڵ ناكهین

مهسرور بارزانی راوێژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی كوردستان له میانی دیدارێكی دار رایدهگهێنێت، ههرێمی كوردستان پێشهڵكردنی مافه دهستووریهكانی قبوڵ ناكات”.
ئەمڕۆ دووشەممە 13/11/2017، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ رامۆن بلیکوا، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە بەغدا کۆبوویەوە، لەم دیدارەدا دواڕەوشی ناوچەکە و پەیوەندیەکانی ھەولێر و بەغدا گفتوگۆی لە سەر کرا.
باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا پاڵپشتیی یەکێتیی ئەورووپای بۆ ھەرچی زووتر دەست پێکردنی دیالۆگێکی راستەوخۆ ھەولێر و بەغدا لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕی، ئاواتی خواست ھەرچی زووتر گرژییەکانی نێوان ھەردوولا کۆتاییان پێ بھێنرێت، سەبارەت بە پەرەسەندنە سەربازی و سیاسییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پێویستە کێشەکان بە شێوەیەکی ریشەیی و لە بنەڕەتدا چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی ھەمیشە لە بازنەی ئەو نادادپەروەرییە مێژووییانەی کە لە بەرامبەر گەلەکەماندا دەکرێت نەسووڕێینەوە.
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، ئامادەیی ھەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەریی کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە دووپات کردەوە و لە ھەمانکاتیشدا جەختی لەوە کردەوە کە ھەرێمی کوردستان پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی قبوڵ ناکات و ئاواتی خواست کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کاراتر بێنە سەر ھێل بۆ ئەوەی لەمپەرەکانی بەردەم گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا لابدرێن، بەر لە گرژییی زیاتر لە دەڤەرەکەدا بگیرێت.