وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق; مەترسی لەسەر بەنداوی دەربەندیخان هەیە
حەسەن جەنابی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند مەترسی لەسەر بەنداوی دەربەندیخان هەیەو داواش لە هاوڵاتیانی چەند ناوچەیەك دەكات ناوچەكانیان چۆڵ بكەن.
جەنابی ئاماژە بە درزبردنی بەنداوەكە دەكات و داڕمانی شاخەكانی نزیكی بەنداوەكەش بە مەترسیدارتر ناو دەبات بۆ هەرەس پێهێنانی بەنداوەكە.
لەو ڕوەوە داوا دەكات ناوچەكانی باوەنوور،گوڵەجۆ،كەلار، شێخ بابا،سەعدیە،بەعقوبەو گوڵاڵە دەكات لە نزیك ڕێڕەوە ئاویەكەی دەریاچەكە دوور بكەونەوە تا توشی كارەسات نەبن.