میللیشیاكانی حه‌شد له كه‌ركوك پارتیه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی شاره‌كه ده‌گرن به‌م رێگایه
پاش داگیركارییه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له ئێستادا ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان و پشكنین به دوای كارمه‌ندانی ئاسایشی پارتی و خۆبه‌خشه‌كانی كه‌ركوك له شاره‌كه له رێگای موختاری گه‌ره‌كه‌كانه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان نیوه‌ڕۆی رۆژی دوو شه‌ممه ۲٠۱۷/۱۱/۱۳ هێزی سوات ومیلیشیا شیعه‌كان له‌گه‌ڕه‌كی (له‌تیفاوا)ـی شاری كه‌ركوكـ له‌ناو بنكه‌ی ئاسایشی (پ.د.ك) كۆبوونه‌وه‌یان به‌زۆربه‌ی (ئه‌نجومه‌ن – موختار)ـی گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان كردووه داوایان لێیان كردوون ناو و ماڵی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ئاسایش وخۆبهخشهكانی كه‌ركوكـ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ركوكییان جێهێشتووه و ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له‌هێزه‌كانیان كردووه له‌شاری كه‌ركوكـ له‌هه‌فته‌ی داهاتوو ناوه‌كانیان بهلیستێكـ بۆیان ببه‌ن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ باڵیكی خیانه‌تكاری یه‌كێتی له شاره‌كه میللیشیا شیعه‌كان و سوپایی پاسادارانی ئێرانی به‌ته‌واووی ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر شاره‌كه و ئه‌وه‌ی پێیان باش بێت ده‌یكه‌ن دژ به كورد و عه‌ره‌بی سونه‌ی شاره‌كه.