بەبڕیارێكی حەشد لەكەركووك خانوو لە كەس وكاری ئەو شەهیدانە وەرگیرایەوە كە حكومەتی هەرێم پێیداون
دوای ئەوەی لە ماوەكانی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری پێدانی شوقەو خانووی بە كەس و كاری شەهیدانی پێشمەرگە خستە واری جێبەجێكردن, ئەمڕۆ بە بڕیارێكی جێگری پارێزگاری كەركووك خانویان لێوەرگیرایەوە,
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست (خواكوڕك) كەوتوون, لەسەر بڕیاری پارێزگاری كەركوكـ بەوەكالەت (ڕاكان سەعید عەلی) سەرجەم ئەو خانوانەی (شوقەكانی) پەنجا عەلی كە لەلایەن حوكمەتی هەرێمی كوردستان دابەش كرا بەسەر كەس وكاری شەهیدان وبریندارانی شەڕی داعش لێیان وەردەگیرێتەوە جگە لەو كەسانەی بەپارە كڕیوییانە, بەوتەی ڕاكان ئەو خانووانە لەلایەن كەسانی دیاری نەكراو دراوە پێیان بۆیە ئەبێت چۆڵی بكەن
هەروەها زانیاریەكانمان ئەوەش دەردەخەن كە, بریارەكە لەڕۆژی ۲٠۱۷/۱۱/۲ درچووە ومۆڵەتی كۆتایی داوە بەو ماڵانە كە زیاتر لە ۲٠٠ ماڵن كۆتایی ئەم هەفتەیەیە ئەوانیش هیچ ئامادەنین خانۆكانیان چۆڵ بكەن بەوتەی خۆیان كەس لەوان شایستەتر نیە, چونكە ئەوان خوێنیان لەسەر خاكی كەركوكـ ڕشتووە.