مەلا بەختیار، داوای رسواكردنی باڤێل و لاهور دەكات
لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایدەگەیەنێت: هەتا دزەكان رسوا نەكرێن، جارێكی تر متمانەی رای گشتی ناگەڕێتەوە.
مەلا بەختیار، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، نوسینێكی كورتی لەبارەی بە هەدەردانو ئەو دزیانەی لە كوردستان دەكرێن، نوسیوەو، دەڵێت: ئەو دزییانەی لە گەلێ بواری دیكەدا دەكرێن، چییانلێكراوە؟
دەقی نوسینەكە:
(3)
رۆژانە یەك ملیۆن دۆلار دەدزرێ!
“باس” لەلاپەڕە (3)دا، راپۆرتێكی بەمانشێتی (رۆژانە یەك ملیۆن دۆلار بۆ گروپی خیانەتەكەی 16/ی ئۆكتۆبەری ناو یەكێتی دەڕوات) بڵاوكردۆتەوە.
دوای كەتنی (16/ی ئۆكتۆبەر) داوای لێكۆڵینەوەو سزادانی تاوانبارانم كردووە. لەسەر ئەم هەواڵەش دەڵێم: با پەرلەمانی كوردستان، بڕیاری لێكۆڵینەوە لەسەر روداوەكە بدات. كە ساغبوەوە، دادگا توندترین سزا بسەپێنێ. دەشپرسم: ئەی دزو دزییەكانی پێشترو، ئەو دزییانەی لە گەلێ بواری دیكەدا دەكرێن، چییانلێكراوە؟ كوردستان، بانێكو دوو رەشەبای دزی نییە. دڵنیام، هەتا دزەكان رسوا نەكرێن، جارێكی تر متمانەی رای گشتی بۆ یەكێتیو پارتیو هەر لایەكی تریش ناگەڕێتەوە. هەندێك حزبو سەدان سەركردەو فەرماندەو فەرمانبەر، لەسەردەمی بەرەی كوردستانیەوە تەرەكیون. بەلافلێدان بۆی دەرناچن؟!