له‌ باره‌ی پشووی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

له‌باره‌ی پشووی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت”  هێشتا دڵنیا نین له‌ پشووه‌كه‌.

(نەبەز ئیسماعیل) گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوه‌” ئەگەر مانگی عەرەبی 29 بێت ئەوا رۆژی یەكشەممە 1ی رەبیعی یه‌كه‌م و رۆی 30ی تشرینی دووه‌م، دەكاتە 12ی رەبیعی یه‌كه‌م، بەڵام ئەگەر مانگی عەرەبی 30 بێت ئەوا كاتەكە دەگۆڕێت.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه‌” كه‌ تا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ناتوانین بڕیاربدەین لە سەرەتای مانگی ره‌بیعی یه‌كه‌م.

دەربارەی پشووی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گوته‌بێژی ئه‌وقاف زیاتر ده‌ڵێت”هیچ كات رۆژی یەكی رەبیعی یه‌كه‌م نەكراوە بە پشوو، تەنها 12ی رەبیعی یه‌كه‌م كە دەكاتە رۆژی لەدایكبونی پێغەمبەر (د.خ)، دەكرێتە پشووی فەرمی له‌ داموده‌زگاكانی هەرێم.

Back to top button