سەعد حەریری: لە لوبنان هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەكەم ڕادەگەیەنم

سەرۆك وەزیرانی دەستلەكار كێشاوەی لوبنان دوای دیداری لەگەڵ ئیمانویڵ ماكرۆنی سەرۆكی فەڕەنسا ڕایگەیاند كە ڕۆژی چوارشەممە لە لوبنان دەبێت و لەوێشەوە هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەكەی ڕادەگەیەنێت.

حەریری لە كۆشكی ئەلیزێ بۆ میدیاكان دواو وتی ڕۆژی چوارشەممە دەگەڕێمەوە لوبنان و بەشداری ڕۆژی سەربەخۆی دەكەم و دوای دیدار لەگەل سەرۆك عەون هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەم ڕادەگەیەنم.

Back to top button