نەتەوە یەكگرتووەكان: رێگەنادرێ هاوكارییە مرۆییەكان بگەیەنینە شنگال
لەگەڵ ئەوەی بۆ جاری دووەمە خەلكی شنگاڵ بە هۆی داعش و حەشدی شەعبی ئاوارە دەبن بەڵام گوتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رێگە بە تیمەكانیان نادرێت بچنە شنگال و هاوكارییە مرۆییەكان بگەیەنن.
فەرهان حەق، گوتەبێژی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان گوتیشی “داوا لەو لایەنانە دەكەین كە خاڵی پشكنینیان داناوە و رێگاكانیان گرتووە، ئەو رێگایانە بكەنەوە”.
شایەنی گوتنە هەریەكە لە حەشدی شەعبی و چەكدارانی پەكەكە لە چەندین ناوچەی شنگاڵ و دەروو بەری بازگەیان داناوە رێگا نادەن, هاوكاریەكان بە خەلكی سڤیلی شنگاڵ بگات, تەنانەت رێگرن لە گەڕانەوەی ئەو خەلك.