لە G20 ئۆباما و ئەردۆگان گفتوگۆی تووند دەكەن لەسەر یەپەگە

خواكوڕك
لەسەر كۆنترۆڵكردنی منبج لەلایان یەپەگە و هێزەكانی سوپای سوریای دیموكرات، ئەردۆگان بە ئۆبامای گوتووە كە سوپای سوریای ئازاد بەبێ شەڕ دەچێتە منبج.
 
لە میانی لووتكەی G20 باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا بە رەجەب تەیب ئەردۆگانی راگەیاندووە، یه‌په‌گه‌ له‌ منبج پاشه‌كشه‌ی كردووه ‌و، ته‌نیا چه‌كداره‌ عه‌ره‌به‌كانی نێو هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ماونه‌ته‌وه‌. له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی “كه‌واته‌ سوپای سووریای ئازاد بۆی هه‌یه‌ به‌بێ شه‌ڕ بچێته‌ نێو منبج”.
 
لەبارەمبەردا بەگوێرەی زانیاریی میدیای، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌مریكا رێكاری تایبه‌ت ده‌گرێتە‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سوپای سووریای ئازاد به‌بێ شه‌ڕ و پێكدادان بتوانێت بچێته‌ نێو منبج، كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوو له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌ و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كۆنترۆڵكرا. 
Back to top button