ناتانیاهۆ:لە نێوان ئێمەو ڕامەڵا یەکێک هەڵبژێرن

 
بڕیارە مانگی داهاتوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی برۆکسل بکات و لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کۆببتەوە.
 
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست ناتانیاهۆ ڕاشکاوانە ڕایدەگەیەنێت کە گەلانی ناو یەکێتی ئەوروپا پێویستە لە نێوان تەلئەبیب و ڕامەڵا یەکێکیان هەڵبژێرن،هاوکات ناتانیاهۆ ئاماژە دەکات بە بەردەوامی دروست کردنی یەکە نیشتە جێ بووەکان،تایبەت بە پرسی تیرۆریش ناتانیاهۆ بە ئەوروپیەکان ڕادەگەیەنێت کە ئیسرائیل پارێزەری ئەوروپایەو زیاتر لە چل کردەوەی تیرۆریستی گەورەی ڕێ لێ گرتووە کە ئامانجیان وڵاتانی ئەوروپا بووە.
 
ناتانیاهۆ یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە کەلە یەک کاتدا چاوی بە تەواوی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا دەکەوێت لە یەک کات و شوێندا.
Back to top button