ئاڵا تاڵەبانی: فەڕەنسا بە پیشوازی كردنی لە نێچیرڤان بارزانی سەروەری عێراقی پێشێلكرد
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆشكی ئەلیزێ لە لایەن سەرۆكی فەرەنسا پێشوزای لێكرا, سەردانەكە كاردانەوەی گەورەی بەدوی خۆیدا هێنا, پەرلەمانتارێكی كوردیش لە بەغدا دەلێت پێشوازیەكی لەم شێوەیە سەروەری عێراق پێشێل دەكات.
ئاڵا تالەبانی پەرلەمانتاری یەكێتی بە سۆمەریە نیوزی راگەیاندووە, پێشوازی كردنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە لایەن سەرۆكی فەڕەنسا لە كۆشكی ئەلیزێ بە شێوەی پڕۆتۆكۆلی و لە شێوەی سەرۆكی وڵات پێشێلكردنی سەروەری عیێراقە چونكە جگە لە سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران كەسیدی نابێت بەو شێوەیە پێشوازی لێبكرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی دەشلێت:” نامە بۆ سەرۆك وەیزران و سەرۆك كۆماری عێراق دەنێرم بە هۆی پێشێلكردنی سەروەری عێراق لە لایەن سەرۆكی فەڕەنسا پێویستە بە پەیوەندیەكانمان دا بچینەوە لەگەڵ ئەم وڵاتە.
تاڵەبانی گوتوشیەتی پێویست نیە هیچ وڵاتێك دەست لە كاروو باری ناوخۆی عێراق وەربدە, ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێت هەولێكە بۆ پاراستنی یەك پارچەی عێراق و جێبەجێكردنی دەستور.