شێخ جه‌عفه‌ر نه‌ك خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ڵكو ئێستاش ئه‌و گروپه خائینه‌ی ناو یه‌كێتی له خیانه‌ت به‌رده‌وامن
فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له لێدوانێكدا، رایدهگهێنێت، ده‌لێـ” نه‌ك خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر،به‌ڵكو ئه‌و گروپه تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامن له خیانه‌ت و پێویسته ئه‌و گروپه‌ی یه‌كێتی ده‌ست له خیانه‌ت هه‌ڵگرن بگه‌رێنه‌وه، بۆ رێزه‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یمان”.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی پێشمه‌رگه، ده‌شلێـ”یەکێتی پێویستی بە بەستنی کۆنگرەیە، چونکە ماوەیەکی زۆرە حزبەکە کۆنگرەی نەبەستووە و دەمانەوێت یەکێتی بکەینەوە بە یەکێتییەکەی جاران، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”پێویستە هەندێک کەسی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان واز لە بەرژەوەندیی شەخسی بهێنن، هەندێکی دیکەش واز لە خیانەتکاری بهێنن، بێگومان ئەوکاتە دەتوانین کۆنگرەیەکی پاک و بێگەرد بەستنین”.
ئه‌م قسانه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر له‌كاتێكدایه، كه هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتی دابگرێت له‌رێگای كۆنگره‌یه‌كی ره‌واڵه‌تی، ئه‌مه‌ش چه‌ندین لێدوانی جۆڕاو جۆڕی به‌دوای خۆی دا هێناوه و دیارترین لێدوان، قوباد تاڵه‌بانی له‌و باره‌وه گوتی هه‌ندێك كه‌س ده‌یانه‌وێت به‌ناوی كۆنگره یه‌كێتی دابه‌ش بكه‌ن، بۆیه پێویستمان بهگۆنگریهكی هه‌مه‌لایانه هه‌یه، بۆ به‌هێز كردنه‌وه‌ی یه‌كێتی”.