داگیركاری رووسیا له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د به ڤیدیۆ ببینه
له كاتی سه‌ردانی كردنی سه‌رۆككۆماری رووسیا بۆ سوریا،به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا له بنكه‌ی سه‌ربازی حمێمیم له سووریا به‌نیازه شوێن ڤلادیمێر پۆتنی سه‌رۆكی رووسیا بكه‌وێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌ربازێكی رووسیه‌وه رێگری لێده‌كرێت، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی له تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان لێكهوتهوه، وا لێكده‌درێته‌وه” وه‌ك سووكایه‌تیكردن به به‌شار ئه‌سه‌د باسی لێوه‌كراوه و پۆتنیان به خاوه‌ن ماڵ و ئه‌سه‌دیش به میوان له سووریا نیشانیانداوه.
هه‌ر لله گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك پۆتن له فڕۆكه داده‌به‌زێت، ئه‌سه‌د له پێشوازیكردنی پۆتندایه، دوای پێشوازیكردنه‌كه، كاتێك پۆتن پلێكانهی فڕۆكه‌كه جێ ده‌هێڵێت، ئه‌سه‌د هه‌وڵ ده‌دات شوێنی بكه‌وێت، به‌ڵام سه‌ربازێكی رووسی رێگه‌ی پێنادات و ئه‌سه‌دیش سه‌ری ره‌زامه‌ندی بۆی ده‌له‌قێنێت و پۆتنیش به ته‌نیا و به‌بێ ئه‌سه‌د سه‌ری رێ ده‌گرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو، ئه‌مڕۆ 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2017 ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی رووسیا به سهدانێك گه‌یشته سووریا و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه، هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی دا پۆتن رایگه‌یاند، دوای هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له سووریا كه بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ به‌رده‌وام بوو، مۆسكۆ و دیمه‌شق توانییان رێكخراوی داعش له سووریا له‌ناو ببه‌ن.
پۆتین هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند”، وێڕای بڕیاری رووسیا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا، به‌ڵام رووسیا بۆ له‌مه‌ودوا بنكه‌ی سه‌ربازی حمێمیم له پارێزگای لازقیه و دامه‌زراوه‌ی ده‌ریاوانی ته‌رتوس به‌به‌رده‌وامی به‌كاریان ده‌هێنێت.