پۆتین هه‌واڵه خۆشه‌كه‌ی بۆ گه‌لی كوردستان ئاشكرا كرد
جارێكی تر سه‌رۆككۆماری رووسیا له‌سه‌ر بابه‌تی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان هاته ده‌نگوو رایگه‌یاند، بریاری جێبه‌جێ كردنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان هێشتا چاڵاكه و كورده‌كان ئه‌و خواسته‌یان هه‌ر به‌رده‌وامه”.
له میانی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، 14ی 12ی 2017 ” ڤلادیمێر پوتین” بۆ زیاتر له 1500 رۆژنامه‌نووسی جیهانی گوتی” په‌یوه‌ندی مێژووی ئێمه و كورده‌كان بۆ ساڵانی زۆر ده‌گه‌رێته‌وه، بۆیه ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كی مێژوویمان له‌گه‌ڵ كورده‌كان هه‌یه”.
هه‌روه‌ها فلادیمێر پۆتین، گوتیشی “ھیچ شتێک ناتوانێ رێگریمان لێبکات لە ھێشتنەوە و بەرەوپێشبردنی پەیوەندی باشمان لەگەڵ کوردانی عێراق، تائێستاش کۆمپانیاکانمان لە کوردستان کار دەکەن، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌شمان به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌س ناتوانێت رێگری لێ بكات”.
هه‌روه‌ها پۆتین تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان و رووسیا گوتی، ئێستا ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كی متمانهدارمان له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه، په‌یوه‌ندیه‌كانمان زۆر باشه، هه‌روه‌ها گوتیشی بریاری جێبه‌جێ كردنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان هێشتا چاڵاكه، كورده‌كان له‌هه‌ر كاتێكدا ئه‌م خواسته جێبه‌جێ ده‌كه‌ن”.
ئه‌مه چه‌ندین جاره رووسیا دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه، رۆژانی پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌باره‌ی ریفراندۆمی كوردستان سه‌رۆككۆماری رووسیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا دوونیایی به‌دوور پێناسه كرد له‌به‌رامبه‌ر ریفراندۆمه‌كه‌ی ” كه‌ته‌لۆنیا و كوردستان” پاڵپشتی خۆش به‌رده‌وام بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كردۆته‌وه، چه‌ندین جار عێراق هه‌وڵی دا په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بپچرێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نارد بۆ رووسیا به‌ڵام رووسیا به‌رده‌وامی خۆی له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوردستان دووپات كردووه، په‌یوه‌ندی ئابووری خۆشی پابه‌ند به‌مانه‌وه كرد له‌گه‌ڵ كوردستان”.