لە زوومار میلیشیا شیعەكان چەكە قورسەكانیان بەرەو مووسڵ دەگوازنەوە

دوای ئەوەی میلیشاكانی حەشدی شەعبی بە چەكی قورس هێڕشی سەر كوردستانیان كرد, بەشێك لە خاكی كوردستانیان داگیر كرد لە چەند ناوچەیەك رووبەرووی پێشمەرگە بوونەوە, لە چەند میحوەرێك بەرامبەر پێشمەرگە شكستیان خوارد, ئێستا میلیشیاكانی حەشد چەكە قورسەكانیان لە زومار دەگوازنەوە موسڵ
(خواكوڕك) زانیویەتی ئێوارەی ئەمڕۆ میلیشیا شیعەكان و هێزە ئەمنییەكانی عێراق چەكە قورسەكانیان لە ناحیەی زومارەوە بەرەو مووسڵ كشاندووەتەوە, لە سەربازگەكانی موسڵ كۆیانكردوونەتەوە.

پێشتر (خواكوڕك) لە بارەی ژماری چەكدارانی میلیشاكانی حەشدی شەعبی و جۆری چەكەكانی هەواڵی بڵاو كردبووەیەوە, ئێستا تەنها لە ناحییەی زوماری سەر بە قەزای تەلەعفەر ژمارەیەكی كەمی چەكدارەكانی حەشد و هێزە ئەمنییەكان ماونەتەوە و زۆربەی تانك و تۆپ و زرێپۆشەكانیان رەوانەی ناو مووسڵ كردووەتەوە.

میلیشیا شیعەكان

Back to top button