كه‌ناڵی جه‌زیره قه‌ته‌ری چه‌ند نهێنیه‌ك له‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و پیلانگێریه‌كه ئاشكرا ده‌كات
ماڵپه‌ری “ئەلجەزیرە” ی عەرەبی بابەتێكی رۆژنامەنووسی پەیام نێری دیاری كەناڵەكەی بڵاوكردووەتەوە كە تێدا ئاماژە بە قوناغە میژوویەكانی شۆڕشی گەلی كورد دەكات ، رۆژنامەنووس “ئەحمەد زاویتی ” لە بابەتەكەیدا تیشكی خستووەتە سەر ئەو نسكۆیانەی شوڕشەكانی كورد كە ھێز ھەرێمی و جەمسەرە زلھێزەكان ڕۆڵیان تێدا ھەبووە .
” زاویتی ” ئاماژە دەكات بەوەی كە ھەر زوو لایه‌نه‌كانی سەودا و مامەڵەكردنە كە ئاشكرابوون ، ڕێك پێچه‌وانه‌ی قۆناغەكانی تر، ئەم گەڕەی مامەڵە كردنەكە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا كوردستانی به كۆماری ئیسلامی ئێرانی نەیاری فرۆشتووه به ھەماھەنگی و به‌شداریی به‌كرێگیراوه ناوخۆیییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا، ئەوەش به بەشداری و بە ئاگابوونی هه‌ریه‌ك له “توركیا، عێراق، به‌ریتانیا ” ئه‌م ئاماده‌بوون و چاودەخستنەشیان به‌بێ به‌رانبه‌ر نه‌بووه! به‌ڵام نھێنی پلانی فرۆشتنه‌كه چی بووه بە چەند فرۆشراە هێشتا نادیارە.
زاویتی دەڵێت ھەموان دەزانین كوردستان و دۆزەكەی كه‌ره‌سته‌یه‌كی گرنگ و باوی كڕین و فرۆشتنه لە مێژووی ناوچەكە ، شوڕشەكانی كورد ھەردەم قوربانی دەستی بەرژەوەندییەكانی كڕین و فرۆشتنەكانی ناوچەكە و سەودا سیاسیەكانی زلھێزەكان بووە ، “زاویتی ” ئاماژە دەكات بەوەی كە چۆن كوردستان فرۆشرا؟ كێ فرۆشتی و كێ كڕی؟ بۆ فرۆشرا؟ ئه‌گه‌ر كوردستان فرۆشرابێت، ئه‌ی داهاتووی ئێمه چی لێ دێت، كێ دهمانگڕێ و دهمانفرۆشێتهوه؟
زاویتی دەڵێت دواتر تێگەیشتم كه شای ئێران كوردستانی به نرخێكی كه‌م به سه‌دام حوسێن فرۆشتووه! دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند شوێنێكی ستراتیژی پەیوەندی و ھەماھەنگی سنووریی له‌گه‌ڵ عێراق خۆش بووه، به‌مه‌ش ده‌رگه‌ی له “مه‌لا مسته‌فا بارزانی” گرتبوو تا نه‌توانێ بچێته‌وه تاران و ده‌رگه‌ی سنووری ڕۆژئاواشی به ڕووی سوپای عێراقدا كرده‌وه تا خۆی پێدا بكات و له كوردستان گه‌مارۆی پێشمه‌رگه و شۆڕشی ئەیلوول بدات، ئیتر ئاوا به ئاسانی شای ئێران، كوردستانی به “سه‌دام حوسێن” فرۆشت و له ڕێككه‌وتنی جه‌زائیری 1975 به سه‌رپه‌رشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا ھەردوو وڵات واژوویان كرد بۆ كۆتایھێنان بە كوردستان و بزوتنەوە شۆڕشگێرییەكەی .