په‌رله‌مانتارێكی پارتی: لە زۆر لاوە مەترسی لە باربردنی ئەزموونی کوردستان هەیە
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، لهب اره‌ی خۆپیشاندانه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی كوردستانه‌وه رایدهگهێنێت.” پێویسته هەموو هەوڵ و تواناکان یەک بخەین بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان.”
له‌و باره‌وه (شوان شێخ ئه‌حمه‌د) په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه.” ده‌بێت هەڵبژاردن سەنگی مەحەک بێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوردستان زیاتر نوسیویه‌تی.” کوردستان بە هەلومەرجێکی زۆر ناسکدا دەڕوات ، پێویست دەکات هەموو هەوڵ و تواناکان یەک بخەین بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان . لە زۆر لاوە مەترسی لە باربردنی ئەزموونی کوردستان هەیە ، هەرچەندە خۆپیشاندان مافێکی ڕەوای خەلکە بۆ بەئەنجام گەیاندنی داخوازی ڕەوایان ، بەلام ئەوەی ئێستا دەستی لە پشتە و زیان بەمولک و سامانی گشتی و هاوڵاتیان دەگەیەنێت و هەرێم بەرەو دۆخێک دەبات لە بەرژەوەندی دوژمنان و ناحەزانی قوربانیانی میللەتەکەمانە .
په‌رله‌مانتاره‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه.” با هەوڵ دەین لە ڕێگای هەلبژاردنەکانەوە چاکسازی سەرتاسەری لەهەرێمی کوردستان بکەین.