ئایه ده‌زانن..كۆمپانیایی هۆندا 900 هه‌زار ئۆتۆمبێل ده‌كشێنێته‌وه.؟ بزانن بۆ و هۆكار چیه.؟
كۆمپانیای هۆندا مۆتۆرزی ژاپۆنی ئاشكرای كردووه ” نزیكه‌ی ٩٠0 هه‌زار ئۆتۆمبێل جۆری ڤانی بچووك له‌بازاڕه‌كان ده‌كشێننه‌وه”.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌شی رایگه‌یاندووه ” ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی به‌دیكراوه، كوشتنی ریزی دووهه‌می بۆ پێشه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه جێگیر نه‌كراوه‌و، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی هه‌یه”.
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی تۆكیۆ روونیشیكردۆته‌وه ” پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی ڤان جۆره‌كانی ئهودیسی ده‌گرێته‌وه كه‌له‌ساڵانی ٢0١1 بۆ201٧ دروستكراون”. جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه ” جگه له‌و دوو هه‌زار ئۆتۆمبێله‌ی له‌ئه‌مه‌ریكای باكوور هه‌ن”.
هۆندا مۆتۆرز ئه‌وه‌شی گووت ” تاوه‌كو ئێستا ٤٦ راپۆرتی له‌رووداوی سووك به‌و پرسه پێگه‌یشتووه”.
ئه‌و كۆمپانیایه به‌ده‌ر نیه له‌و كۆمپانیانه‌ی پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێل، به‌تایبه‌ت ئه‌وروپیه‌كان، كه‌ساڵانی رابردوو به‌هه‌زاران ئۆتۆمبێلیان له‌بازاڕه‌كانی جیهان كشاندۆته‌وه‌و، زۆربه‌یان كێشه‌ی ته‌كنیكی و بزوێنه‌ریان هه‌بووه. به‌ڵام كۆمپانیا پیشه‌سازییه‌كانی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی زۆربه‌ی كێشه‌كانیان بۆدیی ئۆتۆمبێله‌كانیان بووه، بۆ نمونه كۆمپانیای تۆیۆتا زلهێزی پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێل كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئێرباگیی به‌رهه‌مه‌كانی بووه، كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیای تاكاتا دروست ده‌كران.
هۆندا باسی له‌وه‌شكرد ” كار له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله كێشراوه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كورسییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی توندتر جێگیر بكه‌ن. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك رێنوێنی وورد له‌باره‌ی چۆنیه‌تی چه‌سپاندنی ئه‌و كورسییانه بۆ به‌كاربه‌ران بڵاوكردۆته‌وه.