شەڕ لەنێوان دوو گروپی حەشدی شەعبی ڕوویدا

 

لە بەردەم قایمقامیەتی قەزای خورماتوودا شەڕ لەنێوان دوو گروپی حەشدی شەعبی روویدا و بەهۆیەوە هاووڵاتییەك بریندار بوو.

سەردار ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی قەزای خورماتوو لەلێدوانێكیدا رایگەیاند كە لە “لەنێوان ئەمنی حەشدی شەعبی و عەسایب ئەهلولحەق لە قایمقامیەتی خورماتوو شەڕ روویداوە، كاتێك ئەمنی حەشد لەبەغدادەوە هاتون ‌و لەناو بینای قایمقام لەگەڵ ئەو گروپە روبەروبونەتەوە، گوایە دوێنێ‌ خانویان تەقاندۆتەوە و ئیجرائاتان بەرامبەر دەكەن”.

ئەوەشیخستەڕوو كە عەسایب ئەهلولحەق چەند كەسێكیان بردۆتە سەر قایمقامیەت تەقەیان كردووە، بەهۆیەوە خەڵك برینداربوون. بەپێی زانیارییەكان هاووڵاتییەك لەو شەڕەدا برینداربووە و دواتریش رەوشەكە هێوربۆتەوە.

Back to top button