نێچیرڤان بارزانی: ئه‌و ئاژاوه‌گێریه‌ی له كوردستان رووده‌دات گومان ده‌كرێت ده‌ستی به‌غدای له‌پشت بێت
له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به بوونی هێز و جوڵه‌ی هێزه‌كانی عێراق له مه‌خموور ده‌كات، رایده‌گه‌ێنێت، هێزێكی زۆری عێراقی جوڵه‌یان پێكراوه بۆ میحوه‌ری مه‌خموور، هه‌روه‌ها ده‌شلێــ” له‌گه‌ڵ جوڵاندنی ئه‌و هێزه بۆ مه‌حموور خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستی پێكرد”.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م خۆپێشاندانه له رێره‌وی خۆی لایداو، باره‌گا و فه‌رمانگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بسووتێنرێت، ئه‌مه‌ش رێك له‌وكاته بوو كه هێزه‌كانی عێراق له‌جوڵه‌دابوون”.
هه‌روه‌ها له‌قسه‌كانی نێچیرڤان بارزانی دا له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، گوتیشی ئه‌و پیلانگێریه‌ی كه له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه، له‌وه گه‌وره‌تره، كه خه‌ڵكی لێی تێده‌گات، هه‌روه‌ها به‌فه‌رمی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پیلانگێریه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه بۆ له‌ناو بردنی كیانی كوردستان”.