جێگری سەرۆکی پێشووی ئێران 15ساڵ زیندانی دەکرێت
حەمید بەقائی جێگری سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران سزای پازدە ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو لە لایەن دادگای ئەو وڵاتەوە.
حەمید بەقائی جێگری ئەحمەدی نەجات بە تۆمەتی گەندەڵی پێشتر و لە ساڵی ۲۰۱٥ بۆ ماوەی حەوت مانگ زیندانی کراو دواتر ئازاد کرا،بەڵام بە هەمان تۆمەت جارێکی تر سزای پانزە ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە.
لە ئێستادا ململانێیەکی تووند لە نێوان ئەحمەدی نەجات و ڕابەری ئێران هەیەو چاودێرانیش پێییان وایە سزادانی کەسە نزیکەکانی نەجات بۆ ملکەچ کردنی نەجاتە بۆ ڕابەر.