شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات

دوای تێكچونی پەیوەندیەكانی نێوان هەولێرو بەغدا, بەتایبەت دووای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و داگیركردنی كەركووك, بۆ یەكەمین جار شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات

شاندێكی باڵای عێراق سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كوردستان كۆ دەبێتەوە.

(خواكوڕك) زانیویەتی ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٤/١٢/٢٠١٧، مەھدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و عەقیل مەحمود خەزعەلی، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی عێراق سەردانی ھەولێر دەكەن.

مەھدی عەلاق و عەقیل مەحمود خەزعەلی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كۆ دەبنەوە و تاوتوێی پرسەكانی گەڕانەوەی ئاوارەكان و بەشداریكردنی حزبە كوردستانییەكان لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق، دەكەن.

Back to top button