حشدی شه‌عبی به‌رده‌وامه له داگیركاری به‌ئاراسته‌ی سلێمانی
ئه‌مرۆ 27ی 12ی 2017 میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی پێشره‌ویان كردووه بۆ گوندی خاڵۆبازیانی سه‌ر به قه‌ره‌هه‌نجیر و داگیریان كردووه، هێزه‌كه‌ش تانك و هه‌مه‌ری سه‌ربازیی و جبه‌خانه‌ی به‌هێزی پێ بووه”.
له‌و باره‌یه‌وه ئێسماعیل هه‌ناره‌یی به‌رپرس له پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ری فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه”بەیانیی ئەمڕۆ ھێزێکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کە لە ژمارەیەک تانک و ئۆتۆمبێڵی سەربازی پێک ھاتوون پێشڕەوییان بەرەو گوندی خاڵۆ بازیانی سەر بە قەرەھەنجیر کردووە و ماڵەکانی گوندەکەیان پشکنیوە، کاتێکیش خەڵکی گوند پرسیاریان لەبارەی پشکنینی گوندەکە کردووە، حەشد وەڵامی ئەوە بووە ھاتوون بزانن بۆچی پێشمەرگە لەو گوندەیە.”
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات”لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی گوندەکە ھیچ پێکدادانێک لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگەی ئەو سنوورە و چەکدارانی حەشدی شەعبیدا ڕووی نەداوە، فەرماندەکەی حەشد بە گوندنشینانی ڕاگەیاندووە، بەیانی دەگەڕێنەوە گوندەکە و لەگەل پێشمەرگە کۆ دەبنەوە، ئەمە بۆ جاری یەکەمە حەشد داگیرکارییەکانی دەگاتە گوندی خاڵۆ بازیانی.”