فهرحان جهوههر : بهگوێرهی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دوای یەكەمین كۆبونەوە دەبێت سەرۆكێك بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێت
دوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، تائێستا چارەنوسی ئەو پۆستە یەكلانەكراوەتەوە، پەرلەمانتارێكی پارتیش رایدەگەیەنێت، لەئەگەری وەرنەگرتنی پۆستەكە لەلایەن یەكێتی و یەكگراتووەوە، مەكتەبی سیاسی پارتی قسەی لەسەردەكات و دەڵێت:ناكرێت پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بە بەتاڵی بمێنێتەوە.
(فەرحان جەوهەر) پەرلەمانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: “تائێستا لەبارەی پرسی پڕكردنەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هیچ دانیشتن و گفتوگۆیەكی فەرمیمان لەگەڵ لایەنەكان نەكردوە، هیچ لایەنێكیش بەفەرمی باسیانلەوەنەكردوە كەپۆستەكە وەرناگرن”.
ههروهها ( فهرحان جهوههر) گوتیشی”لەكۆبونەوەی داهاتوو كەدوای تەواوبونی پشوەكانی سەری ساڵ بەرێوەدەچێت گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە دەكەین، لەكاتێكیشدا ئەگەر یەكێتی و یەكگرتوو ئەو پۆستەیان وەرنەگرت، ئینجا مەكتەبی سیاسی پارتی گفتوگۆی لەبارەوەدەكات”.
ئاشكراشیكرد،”بەهیچ شێوەیەك ناكرێت پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بە بەتاڵی بمێنێتەوە، چونكە ئەگەر سەرۆك نەبێت كۆبونەوەی پەرلەمان ئەنجام نادرێت و كارەكانی پەرلەمان دوادەكەون و پەرلەمانیش جگەلە ئەنجامدانی یەك كۆبونەوە بۆ پەسەندكردنی داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی پەرلەمان ناتوانێت درێژە بەكۆبونەوەكانی بدات”.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دوای یەكەمین كۆبونەوە دەبێت سەرۆكێك بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێت، لەكاتی چۆڵبوونی ئەو پۆستە بەهەر هۆكارێك بێت.