بزووتنەوەی گۆڕان ڕێگە بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن نادات رووماڵی هەواڵەکانیان بکەن

بزوتنەوەی گۆران سانسۆری لەسەر کەناڵەکانی راگەیاندن داناوەو ڕێگا بەکەناڵەکانی تر نادات ڕووماڵی هەواڵ و کۆبوونەوەکانیان بکەن.

لەسەردانەکەیاندا بۆ بەغداد بزووتنەوەی گۆران و کۆمەڵی ئسلامی ڕێگری لەوە دەکەن کەناڵەکانی ڕاگەیاندن رووماڵی هەواڵ و کۆبوونەوەکانیان بکەن و تەنها (کەی ئێن ئێن و کەناڵی پەیام) مافی چوونە ژوورەوەیان پیدەدەرێت لەگەڵ وەفدە کوردیەکەدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست خواكوڕك کەوتووە، بڕیاری ڕێگریکردنی کەناڵەکان لەسەر داوای بزووتنەوەی گۆران بووە و کۆمەڵی ئیسلامیش بە داواکاریەکە ڕازی بووە.

ئەم هەڵوێستەی بزووتنەوەی گۆران ڕەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەت دوای ئەوەی کە بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوام داوای ئازادی ڕادەربڕین و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم راگەیاندنکاران دەکات.

Back to top button