قادری حاجی عەلی بۆ شاسوار لەوە زیاتر زماندرێژی بكەیت مەلەفەكانت بڵاودەكەینەوە
(قادری حاجی عەلی) داواكارییەكی (شاسوار عەبدولواحید) ڕەتدەكاتەوەو هۆشداریی پێدەدات كە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەیكاتەسەر بزوتنەوەی گۆڕان، بزوتنەوەكەیو لایەنی دیكەش “مەلەفی زۆری شاسوار”یان لەبەردەستدایە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا (شاسوار عەبدولواحید) سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیوەندی تەلەفونی بە (قادری حاجی عەلی )كەسایەتی دیاری گۆڕانەوە كردووەو دواتریش سەردانی كردووە، بەوتەی سەرچاوەكانی خواكــوڕك كە ئاگاداری ناوەڕۆكی سەردانو گفتوگۆی نێوانیانن.
بە كوێرەی زانیارییەكانی خوكــوڕك “شاسوار عبدالواحید داوای لە قادری حاجی عەلی كردووە كە جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بزوتنەوەی گۆڕان لە یەكتر نزیك ببنەوە تائاستی دروستكردنی هاوپەیمانیو گلەیی ئەوەشی كردووە كە هەڵسوڕاوانی گۆڕان ڕەخنەی لێدەگرنو هێرشی دەكەنەسەر كە ئەو بە جنێو پێدانی لەقەڵەمداوە” .
سەرچاوەكەی خواكـــوڕك دەڵێت” قادری حاجی عەلی پێیوتووە ئەم داواكارییە پاش چی؟ ئەو هەموو هێرشە ناڕەوایەت كردە سەر گۆڕان، ناترسی ئێمەو لایەنی دیكەش بەڵگەت لەسەر بڵاوبكەینەوە, لەوە زیاتر زماندرێژی بكەیت مەلەفەكانت بڵاو دەكەینەوە.”
(قادری حاجی عەلی)كەسایەتییەكی دیاری بزوتنەوەی گۆڕانەو كاریگەریی هەیە بەسەر بەشێك لە بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەكەوەو یەكێك بوو لە كاندیدانی پۆستی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەكەو بە ئاڕاستەیەكی جیاوازەوە لە ململانێدا بووە لەگەڵ (عومەری سەید عەلی ) دواتر كشاوەتەوەو لە ئێستاشدا بەرپرسیارێتی خانەی قەیرانەكانی وەرگرتووە كە خانەیەكی نوێی بزوتنەوەكەیە.