سبه‌ینێ له ئیتالیا دادگای مه‌لا كرێكار ده‌كرێت
سبه‌ی چوارشه‌ممه 10ی1ی2018 له‌شاری رۆماو له‌دادگایه‌كی ئیتاڵیدا (مه‌لا كرێكار) دادگایی ده‌كرێت و دادگاییه‌كه‌شی له‌سه‌ر تۆمه‌تی تیرۆره .
له ئیتاڵیا تۆمه‌تی تیرۆر خراوه‌ته سه‌ر (مه‌لا كرێكار) و ئه‌گه‌ریش بێت و سبه‌ی له دادگاییه‌كه‌یدا تاوانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ده‌بێت كه دیپۆرتی ئه‌و وڵاته بكرێت و زیندانی بكرێت .
رۆژنامه‌یه‌كی نه‌رویجی ئاشكرای كردووه كه ئیتاڵیا تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خستۆته پاڵ( مه‌لا كرێكار) كه سه‌رقاڵی درووستكردنی ڕه‌وتێكه به‌ناوی ڕه‌وتی شاخ لهئهوروپاو ئامانجیشیان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی یه ،به‌ڵام (مه‌لا كرێكار) ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه‌و ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ هه‌ر روبهروبونهوهیهكی دادگایی .
وه‌زاره‌تی دادای نه‌رویجیش رایگه‌یاندووه “ئه‌گه‌ربێت و مه‌لا كرێكار ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئیتاڵیای بهسهرساغبێتهوه ئه‌وا دیپۆرتی ئیتاڵیای ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌وێش زیندانی ده‌كرێت “.