نەجمەدین كەریم: پارێزگاری شەرعی كەركووكم

دوای ئەوەی كەركووك لە 16ی ئۆكتۆبەر بەهۆی خیانەتی گرووپێكی یەكێتی لە لایەن سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی داگیركرا, دواتر لە رێگای حاكمی سەربازی بڕیار درا پارێزگارێك بە وەكالەت لە پێكهاتەی عەرەب بۆ شارەكە دابندرێت, پارێزگاری شەرعی كەركووك قەدەغە كرا بگەرێتەوە شارەكە.

لەو بارەیەوە نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك رایگەیاند، پۆست بۆ من جێی بایەخ نەبووە و من بە درێژایی ئەو ماوەیەی لە دەرەوەش بوومە، لە خەبات دانەبڕاووم و تا ئێستاش ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانم.
گوتیشی: مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە كردەوە هەڵنەوەشاوەتەوە و ئێستاش مەكتەبی سیاسی بە عەمەلی ئیشی خۆی دەكات و لەگەڵ لایەنەكان كۆبوونەوە دەكات.

نەجمەدین كەركووك گوتیشی: تا ئێستا تەنها پارێزگار بۆ كەركووك كە بە شەرعی هەڵبژێردرابێت، بەندەیە, بەدڵنیایەوە ئێمە هەر دەگەڕێینەوە كەركووك بەڵام بە سەرشۆڕی ناگەڕێینەوە.

Back to top button