عێراق 18 ملیار دۆلاری وه‌كو كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ كۆده‌كرێته‌وه
بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی عێراق، 43 ووڵات به‌شدارده‌بن و نزیكه‌ی 18 ملیار دۆلار بۆ عێراق كۆده‌كرێته‌وه و ده‌درێت به‌عێراق بۆ كۆمه‌ك و هاوكارییكردنی 200 ناوچه كه پێی نۆژه‌نبكرێته‌وه.”
لە بەیاننامایەكدا حكومەتی كوێت له‌و باره‌وه رایگه‌یاندوه.” كه بڕیارە كۆنگرەی نۆژەنكردنەوەی عێراق لە كوێت و لە 12 تا 14 شوباتی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، كە تیادا چەندین وڵاتانی عەرەبی و لەسەرووشیانەوە ئەمریكا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیاو چین و توركیا و چەند وڵاتێكی دیكەی ئەوروپی بەشداری دەكەن.
لە بەیاننامەكەی حكومه‌تی عێراقی ئه‌وه‌ش هاتوه.” كه له‌میانه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا 43 وڵات و رێكخراو بانك بەشداری ده‌كه‌ن و پێشبینی دەكرێت نزیكەی 18 ملیار دۆلار بۆ عێراق كۆبكرێتەوەو كوێتیش 100 تا 150 ملیۆن دۆلاری لە چوارچێوەی ئەم كۆنگرەیە بۆ ناوچە زیان لێكەوتووەكانی عێراق تەرخانكردووە.
ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی شەڕی داعشدا زۆر لە ناوچەكانی عێراق زیانی زۆریان بەركەوتووە، وەك پێشتر راگەیەندراوە نۆژەنكردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكانی عێراق زیاتر لە 100 ملیار دۆلاری پێویستە.