دوو هێزی عێراقی له دووزخورماتوو لهناوهخۆیان بوه شه‌ریان
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، چه‌ند رۆژێكه هێزێكی عێراق كه سه‌ر به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی عێراقیه، به‌تانك و چه‌كی قورس روویان له شارۆچكه‌ی خورماتوو كردووه، ده‌ستیان كردووه بهتاڵانكردن و رفاندنوو، چه‌ندان تاوانی تر له‌و باره‌وه، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی خورماتوو هه‌واڵه‌كه پشت‌راست ده‌كاته و رایدهگهێنێت”هێزێکی سەر بە بەرپەرچدانەوەی خێرای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تانک و چەکی قورسەوە دەچنە نێو شاری خورماتوو و لەگەڵ هێزێکی عەسائیبی ئەهلی حەقی سەر بە حەشدی شەعبی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروستدەبێت.
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی خورماتوو كاوه مه‌لا په‌روێز به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، هێزێكی سه‌ر به به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی خێرا چوونه‌ته شاری خورماتوو له‌ناو گه‌ره‌كه كوردیه‌كاندا، ده‌ستیان كردووه بهتاڵانكردن و ده‌ستگیركردنی كورد، ده‌لێـ” ئەو هێزەی بەرپەرچدانەوەی خێرا چوونەتە گەڕەکە کوردنشینەکان و ماڵەکان تاڵاندەکەن و کورد دەستگیردەکەن ، هەروەها عەرەب و تورکمانەکانیش چەکدەکەن.
هه‌روه‌ها مه‌لا په‌روێز باسی دهستگێركردنی به‌رپرسێكی حشدی شه‌عبی و شه‌ڕه‌كه ده‌كات و ده‌لێـ”هێزەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەنێو خورماتوو لەگەڵ هێزێکی عەسائیبی ئەهلی حەقی سەر بە حەشدی شەعبی کێشە کەوتووەتە نێوانیان و تەقەیان لە یەکدی کردووە ، لە ئەنجامیشدا هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا بەرپرسی عەسائیبی ئەهلی حەقی لە خورماتوو دەستگیرکردووە کە ناوی حەسەن کەریمە