تیلەرسن وەڵامی ئەسەد دەداتەوە
ڕیکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی لە سوریا دەمێنێتەوەو ناکشێتەوە و دوای کۆتایی داعشیش دەبێت بەشار ئەسەد واز لەدەسەڵات بهێنێت.
ئەو وتانەی تیلەرسن لە میانەی پێشکەش کردنی وتارێک هات لە زانکۆی ستانفورد هات کە تێیدا تەئکیدی لە ناچارکردنی ئەسەد کردەوە بۆ جێهێشتنی دەسەڵات.
هەفتەی پێشوو ئەسەد ڕایگەیاند دەبێت ئەمریکا لە وڵاتەکەی بکشێتەوەو چیتر ڕازی نین بە بوونی هێزی ئەمریکا لە سوریا.