سه‌عدی پیره‌ نامه‌یه‌ك بۆ مام جه‌لال ده‌نوسێت له‌ سه‌ر كێشه‌كانی نێو یه‌كێتی

سه‌عدی پیره‌، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌ باره‌ی كێشه‌ و ئاڵۆزیی و باڵ باڵێنی نیو یه‌كیتیه‌وه‌ سه‌ردانی ئارامگه‌ی مام جه‌لال ده‌كات و نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ ده‌كات و گله‌ییه‌كانی خۆی به‌ مه‌سجێك باسده‌كات و هیوایی باشتربوونی ره‌وشی یه‌كێتی ده‌خوازێت.”

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رۆژی 15/1/2018 كاتێك له‌ ده‌فته‌ری بیروه‌رییه‌كاندا له‌سه‌ر گۆڕی مام جه‌لال، سكرتێری پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، گله‌یی نامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ره‌وشی ناوخۆیی یه‌كێتی ده‌نووسێت، ده‌ڵێت:سڵاو مامه‌ گیان، به‌قۆناغی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕین، یه‌كێتییه‌كه‌مان له‌ هه‌موو لایه‌ك په‌لامار ده‌درێ، هه‌موومان له‌ بێ مام جه‌لالیا بووین به‌ جه‌ماعه‌تێكی خۆخۆر، كێشه‌كانمان هێزه‌ كوردستانی و عێراقییه‌كان نییه‌، حكومه‌تی عێراق و دراوسێكان نییه‌، به‌ڵكو خۆمان كێشه‌ی خۆمانین”.

پیره‌ له‌ نووسینه‌كه‌یدا داوای هێز له‌ مام جه‌لال ده‌كات و ده‌نووسێت.”خه‌ریكین به‌ڵكو بتوانین ئه‌وه‌ی بكرێ رزگاری بكه‌ین، هێزمان بده‌رێ، پێویستمان پێته‌”.

له‌ كۆتاییدا نوسیوویه‌تی “من ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ هاتم، پاش كۆبوونه‌وه‌ی ماڵی كاك كۆسره‌ت، بیرم كردی، واهاتم بۆ خزمه‌تت، به‌رامبه‌ر وێنه‌كه‌ت وه‌ستاوم، هه‌مان تێڕوانین به‌ڵام به‌بێ قسه‌، تێگه‌یشتم تۆش نیگه‌رانی له‌ بارودۆخی ئێستای یه‌كێتی”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” پاش كۆچی مام جه‌لال یه‌كێتی هێنده‌ی تر كێشه‌ی تێكه‌وت له‌ ئێستاشدا هیچ كه‌سێك له‌گه‌ڵ ئه‌وی تر جووت نیه‌ و به‌رهه‌م صاڵحیش هێنده‌ی تر یه‌كێتی په‌كخست به‌ جیابوونه‌وه‌ درووستكردنی حزبێكی نوێ، له‌ كاتێكدا به‌هۆی باڵ باڵینی نێو یه‌كێتی له‌ 51% خاكی كوردستان فرۆشرا به‌ حه‌شدی شه‌عبی و سوپایی عێراقی كه‌ كه‌ركوكیش له‌و نێوه‌نده‌دایه‌ كه‌ مام جه‌لال پێی ده‌گوت كه‌ركوك قودسه‌ بۆ ئێمه‌.”

ده‌قی مه‌سجه‌كه‌ی سه‌عدی پیره‌:_

Back to top button