ئێران له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا هاته سه‌رخه‌ت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/01/1-79.jpg)
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بڵاو كرده‌وه داوا ده‌كات، توركيا ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان رابگرێت و هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌لێـ”نيگه‌رانىن له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین”.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی هێرشه‌كان توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین”به نيگه‌رانييه‌وه چاودێرى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى توركيا له باكوورى سووريا ده‌كه‌ين و هيوادارين توركيا هێرشه‌كانى ده‌ستبه‌جێ بۆ سه‌ر عفرين رابگرێت”.
شایانی باسه سه‌ركوه‌زیرانی توركیا و سه‌رۆككۆماری توركیا دوێنێ ئێوارە ئۆپراسیۆنی عه‌فرینیان راگه‌یاند، سوپای تورکیاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی عەفرینی لەژێر ناوی چڵەی زەیتوون دەستپێکرد و فرۆكه‌كانی توركیا بۆردوومانی ده‌وروبه‌ری عه‌فرینیان كرد”.