پارتی چه‌ند نهێنیه‌ك له‌باره‌ی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی پێنه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایان عه‌بادی و به‌غدا و ئۆباڵى ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ى كوردستان و دواكه‌وتنى مووچه و كه‌مبوونه‌وه‌ى داهات، ده‌خاته سه‌ر گرووپى خیانه‌تكارى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و داوا له خه‌ڵك ده‌كات، له‌و گروپه بپرسن، به‌ڵێنه‌كانى عه‌بادى چى به‌سه‌ر هات و ده‌لێـ”پێش 16ى ئۆكتۆبه‌ر و دواى ئه‌و واده‌یه‌ش گوتوومانه كه نه عێراق و نه ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق داواكارییه‌كانى گه‌لى كوردستان جێبه‌جێ ناكه‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو ئێمه ڕیفراندۆمان كرد، پێشمان وایه له دواى ڕیفراندۆم كۆمه‌ڵێ لایه‌نى سیاسی و ئه‌وانه‌ى كه خیانه‌تیان كرد له به‌رامبه‌ر خیانه‌ته‌كه بێده‌نگ بوون و ویستیان به‌و شێوه‌به هه‌ڵوێستى پارتى لاواز بكه‌ن و بڵێن عه‌بادی له‌گه‌ڵمانه و مووچه ده‌نێرێت و ئه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمه مه‌رجه‌كان قبوڵ ناكات”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌شلێـ” بۆیه ئێستا هه‌موو شتێك بۆ خه‌ڵك ڕوون بووه‌ته‌وه كه حكوومه‌تى عێراق ئاماده نییه داواكارى ساده‌ى خه‌ڵك وه‌ك مووچه، جێبه‌جێ بكات، ئاشكراشى كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه فشاری نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریكا و وڵاتانى دۆسته به‌و شێوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ عێراق بكرێت، به‌ڵام دیسانه‌وه عه‌بادی كات ده‌كوژێت، هۆكارى ئه‌وه‌ش زیاتر خه‌ڵكى ناوخۆن نه‌ك ده‌ره‌وه.
ئاراس حسۆ میرخان هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”گروپى خیانه‌تكاری 16ى ئۆكتۆبه‌ر به‌رپرسن له‌م دۆخه، چونكه گوتوویانه ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئه‌م شتانه بكات، ئه‌وا عه‌بادی داواكارییه‌كان جێبه‌جێی ده‌كات، كه‌چى ئێستا عه‌بادی نایكات، بۆیه حه‌قوایه خه‌لكى كوردستان له‌و كه‌سانه‌ى پێیانوابوو ده‌بێ نه‌وتى كه‌ركووك به ده‌ستى كورد نه‌مێنێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێ، بپرسن ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنه‌ى به ئێمه‌تان دا، چی به‌سه‌ر هات؟”.