شێخ جهعفهر شێخ مستهفا : ڕووداوهكانی 16ی ئۆكتۆبهر زیان به دهنگهكانی یهكێتی دهگهیهنێت
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بەرپرسی هێزەكانی(٧٠) ڕەخنەی توند لەسەركردایەتی حیزبەكەی دەگرێت كە ناتوانێت ڕۆژێك دیاری بكات بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە و دوپاتیشی دەكاتەوە بەهۆی ڕوداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە یەكێتی باجی قورس دەدات و دەنگەكانی دادەبەزێت.
(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) لە چاوپێكەوتنێكدا له چاوپێكهوتنێكدا بۆ ڕادیۆی دهنگی ئهمریكا ڕایگهیاند:”پێم وایە پێش ڕووداوەكانی كەركوك فول دەنگمان دەهێنا چونكە هێزی پێشمەرگە لەپاراستنی هەموو ناوچە دابڕێنراوەكانی كوردستان و هەرێمی كوردستان یەكێتی بردبووە لوتكە بەڵام بەڕاستی لەدوای ئەوە گێچەكە هاتۆتە خوارەوە لەگەڵ ئەوەش ئەم هەموو ناكۆكی و بێ متمانەییەی لەسەركردایەتیەكەیدا دروست بووە.”
سەبارەت بە جیابوونەوەی بەرهەم ساڵح وەك جێگری دووەمی سكرتێری یەكێتی ، شێخ جەعفەر ڕاشیگهیاند: ” بێگومان كاك بەرهەم هێزی گەورە لەناو یەكێتی دەبات چونكە كادیرەكانی یەكێتی لەو دۆخەش زۆر ناڕازین هەموویان دەگەڕێن بۆ پەنایەك وەك ئەوەی دەڵێن لەناو دەریایەكن دەست دەبەن بۆ چڵەپوشێكیش بێت، خەڵكی یەكێتی دەگەڕێت بەدوای ناوەندێكی بڕیاری بەهێز بێگومان خەڵك ئومێدێكی بەكاك بەرهەم هەیە بەڵام ئیتر نازانین ئەویش تاچەندێك دەتوانێت ئەو ئومێدەی خەڵك بەدەست بهێنێت؟”
لە كۆتاییدا شێخ جەعفەر لەبەرامبەر تۆمەتباركردنی بەوەی كار بۆ لایەنی دیكەی دەرەوەی یەكێتی دەكات ووتی: “بەحەیاتی دۆسیەم نە لای ئێران هەیە نە لای توركیا نەلای هیچ حیزبێك هەرحزبێك دۆسیەی منیان گرت پیرۆزیان بێت یاخوا ئیتر چاو بەچاو دەكەوێت،ڕووبەڕووش.”شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بە كەمێك پێكەنینەوە وای وت”