یونامی: لەبەغدا ۹۰کەس کوژراون، ۲۳۳کەسی دیکەش بریندار بوون
لە بەیاننامەیەكدا نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق (یونامی)، ئاماری قوربانیانی كردە توندوتیژییەكانی مانگی رابردووی عیراقی ئاشكراكردووە و تیاداهاتووە، بەهۆی كردەوەی توندوتیژی و ناكۆكی چەكداری لەمانگی كانوونی دووەمی رابردوو لە سەرانسەری عیراق، 115 كەس كوژراون و 255 ی دیكەش بریندار بوون.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، زۆربەی ئەو رووداوانە لە بەغدای پایتەخت روویداوە كە بەهۆیانەوە 90 كەس كوژراون و 233 ی دیكەش بریندار بوون، دوای ئەویش پارێزگای دیالە دێت كە هەشت كەس لەو پارێزگایە كوژراون و 15ی دیكەش بریندار بوون و پارێزگای نەینەواش لە ریزبەندی سێیەمدا دێت لەومانگەدا 13 كەس لەو پارێزگایە كوژراون و حەوت كەسی دیكەش بریندار بوون و روونكردنەوەی زیاتری لەبارەی قوربانیان لە پارێزگاكانی دیكە نەخستووەتە روو.
بەپێی ئامارەكانیش ئەم رێژەیە بەزربوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بەراورد بە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو كە یونامی كوژرانی 69 كەس و برینداربوونی 142 كەسی دیكەی راگەیاندبوو.