پەرلەمانتارێکی یەکێتی:كەس وەك عەبادی ناڕاستگۆ نییە

 

پەرلەمانتارێكی یەكێتی ھێرش دەكاتەسەر سەرۆك وەزیرانی عێراق و بە ناڕاستگۆترین سەركردەی عێراق لە قەڵەمی دەدات و رایدەگەیەنێت “كەس وەك عەبادی ناڕاستگۆ نییە”.

بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رایگەیاند: “بە درێژایی مێژوویی عێراق كەسێك نییە وەك حەیدەر عەبادی، ناڕاستگۆبێت لەگەڵ بەڵێنەكانی خۆیدا، نەك ھەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان، دەبوایە تا ئێستا ھەموو كێشەكانی دیكەشی، لەگەڵ ھەرێمی كوردستان چارەسەر كردبایە”.

هه‌روه‌ها ( به‌ختیار شاوه‌یس) ڕاشیگه‌یاند: “ھەموو رۆژانی سێشەمە لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی خۆی بەڵێن لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران دەدات و لیژنەی وردبینی دەنێرێت، بەڵام زۆر ناڕاستگۆ بووە لەگەڵ بەڵێنەكانی”.

Back to top button