یەكگرتوو كاندیدی سەرۆكی لیستەكەی لەهەولێر بۆساغ نابێتەوە
لە سەروبەندی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی عێراق حیزبەكان كاندیدەكان بۆ لیستەكان یەكلای دەكەنەوە وسەرۆكی لیستی یەكگرتوو لە پارێزگای هەولێر لەنێوان دوو كەسدا دیاری دەكرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست خواكوڕك كەوتووە، یەكگرتووی ئیسلامی لە سنوری پارێزگای هەولێر لەنێوان دوو كەسدا یەكلا نەبۆتەوە كە یەكێكیان دیاری بكات بۆ سەرۆكی لیستی یەكگرتوو لەو پارێزگایە .
سەرچاوەیەك لەناو یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند:” ئەو دوو كاندیدە بریتین لە (فەرهاد مەلا ساڵح) و (ئەبوبەكر هەڵەدنی) كە هەردوكیان ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوون و تا ئێستا دیاریكردنی یەكێكیان لەلایەن حزبەكەیانەوە یەكلا نەبۆتەوە “.
ڕۆژی 12ی ئایاری 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت و تا ئێستاش بەشێك لە لیستەكان كادیدەكانیان پێشكەش نەكردووە و بەو هۆیەوە كۆمیسیۆن كاتی پێشكەشكردنی كاندیدانی درێژكردەوە .
پێشتریش ڕاگەیەندرا كە یەكگرتووی ئیسلامی لە سنوری پارێزگای سلێمانی یەكلایی بۆتەوە و بریاری داوە (موسەنا ئەمین) سەرۆكی ئێستای فراكسیۆنی یەكگرتوو بە سەرۆكی لیستەكەی دیاری بكات.