لەگەرمیان دەست بە ڕووی بەرهەم ساڵحەوە نرا

ئه‌ندامێكی باڵای هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌وحیزبه‌ زویر ده‌بێ و به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی، خودی (به‌رهه‌م ساڵح) سه‌ردانی ماڵیان ده‌كات و به‌ڵام هیچ سودێكی نابێت و ناوبراو ناگه‌ڕێته‌وه‌ .

(حه‌سه‌ن جیهاد)كه‌سایه‌تی سیاسی و دیاری سنوری گه‌رمیان كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ ئه‌ندامانی شاندی كورد له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دانوستان له‌به‌غدا ئێستا له‌و حزبه‌ زویر بووه‌ .

به‌پێیی زانیارییه‌كانی خواكوڕك زویربوونی ( حه‌سه‌ن جیهاد) دوایی ئه‌وه‌ دێت كه‌ بڕیار بووه‌ له‌كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌دا یه‌كێك بێت له‌ كه‌سه‌ یه‌كه‌مه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی (به‌رهه‌م ساڵح) به‌ڵام كه‌سێكی تر له‌شوێنی ئه‌و دانراوه‌و ئه‌ویش به‌هۆیه‌وه‌ زویر بووه‌.

دوایی زویربوونی (حه‌سه‌ن جیهاد) عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سه‌ دیاره‌كانی حزبه‌كه‌و خودی (به‌رهه‌م ساڵح) سه‌ردانی ماڵیان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڵام ناوبراو نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

Back to top button