نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی ئەڵمانیا دەكرێت
دوای ئەوەی لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی وڵاتی ئەڵمانیا كرا, بڕیارە جارێكی تر سەردانی ئەڵمانیا بكرێت بەم نزیكانە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا، چاوی بە وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە بكەوێت.
كونسوڵخانەی ئەڵمانیا، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (توویتەر) بڵاوی كردووەتەوە، ئۆرزولا فۆن دێر لاین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد.
ئاماژە بەوەش دراوە، كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە شاری مونشن لە ئەڵمانیا، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە.