عەبادی لاوازی سەرۆككۆمار بۆ تێپەڕاندنی بودجە بەهەڵدەزانێت

دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق نەی توانی كێشەی بودجەی عێراق یەكلای بكاتەوە لەسەر داوای سەرۆكایەتی پەرلەمان، بڕیارە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە كۆببنەوە.

پەرلەمانتارێكی یەكێتی راگەیاند، سەلیم جبووری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی فەرمی ئاراستەی حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیران و فوئاد مەعسووم، سەرۆككومار كردووە بۆ ئەوەی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2018 كۆببنەوە، بەهۆی ئەو نیگەرانییەی كورد و سوننە لە پڕۆژەكە هەیانە.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكیتی دەشلێت:” سەرۆكوەزیرانی عێراق نایەوێت پڕۆژەیاساكە تاوەكو دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسندبكرێت “بۆ ئەوەی دەستكراوە بێت لە خەرجكردنی پارە بۆ هەڵبژاردنەكان و رەنگە ئەو كۆبوونەوەش لە بۆچوونەكانی پاشگەزی نەكاتەوە”.

ئەمڕۆ سێشەممە 13-2-2018 بەبێ كورد، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018 ئەنجامدا.

 

Back to top button