به‌ڵگه..فرۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێنه‌وه و عه‌بادی بڕیاری كۆتایی له‌و باره‌وه داوه

حكومه‌تی عێراقی رەزامەندی نیشانداوە، تاكو گەشتی فڕۆكەخانەكانی هەرێم دەست پێبكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا گەشتەكان تایبەت دەبن بە گواستنەوەی عومرەكاران له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ سعودیه.”
بەپێی نووسراوێك كە ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه و ئاڕاستە دەستەی حەج و عومرە كراوەو تێیدا هاتووه.” كه گەشتی گواستنەوەی عومرەكاران بۆ عەرەبستانی سعودییە لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم راستەوخۆ ئەنجام دەدرێت.
كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم بۆ گواستنەوەی عومرەكاران دوای رەزامەند بوونی (حەیدە عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق بووه و به‌هۆی بوونی ئه‌و هه‌موو فشاره نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌یی له سه‌ری.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” خواكوڕك زانیویه‌تی پاش ماویه‌كی تر سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و بەپێی زانیارییەكانی چەند سەرچاوەیەكی تایبه‌ت عه‌بادی رەزامەندبوونی خۆی ده‌ربڕیووه بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی تەواوی گەشتە نێودەوڵەتییەكان.