مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك: ئاڵا تاڵه‌بانی و شوان داودی ده‌مووچاوێكی قێزه‌ونن له‌ناو خه‌ڵك
هۆكار كاندید نه‌كردنه‌وه‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی و شوان داودی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر كه‌ركووك ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی، مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی رێگریان كردووه له‌وه‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی و شوان داودی خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه، بۆ په‌رله‌مانی عێراق”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌ناو مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند” به‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مایی بروانامه‌ی به‌كالۆریۆس كاندیدی له‌كه‌ركووك دیاری ده‌كرد به‌ڵام دوایی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بریاره له‌لایان په‌رله‌مانی عێراق، رێگری كراوه له خۆكاندید كردنی هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری ئێستایی یه‌كێتی” شوان داودی و ئاڵا تاڵه‌بانی”.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌هۆكاری كاندید نه‌كردنه‌وه‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی كه ناسراوه به ئاڵا ئه‌سه‌دی و شوان داودی ده‌كات و ده‌لێـ”بەشێک لە بەرپرسانی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک، ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە قەبوڵ ناکەن ئاڵا تاڵەبانی و شوان داودی، خۆیان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق کاندید بکەن، چونکە پێیانوابووە ئەوانە مایەی شەرمەزارین و ئەو کەسانە رووخسارێکی ناشرین و قێزه‌ونیان هه‌یه و کەرکووکیان ناشرین پێشانداوه له بەغدا، هه‌روه‌ها ئاشکراشی کرد کە بەو هۆکارەوە مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی رازی نەبوون ئەو کەسانە خۆیان کاندید بکەنەوە.