نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ میونشن له‌گه‌ڵ جۆبایدن كۆبوونه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ جۆبایدن جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له‌ په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونیش له‌ ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌”.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ جۆبایدنی جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا پێكهاتوون له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان و فواد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوون.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌ گه‌ڵ جۆبایدن له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی دواین ره‌وشی ناوچه‌كه‌ و جیهان كراوه‌”.

كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا 54مین كۆنفراسه‌  كه‌ تێیدا شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كردووه‌، له‌ كۆنفراسه‌كه‌دا باسی چەندین تەوەر دەکرێت, لە نێویاندا شەڕی دژی تیرۆر، ئاسایشی نێودەوڵەتی، كێشەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، رۆڵی یەكێتی ئەوروپا لە كێشەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و كێشەی پەنابەران.

Back to top button