سەعدی پیرە : د.نەجمەدین كەریم وازی لە یەكێتی نەھێناوە و دەتوانێ بەشداریی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بكات

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی فەرمیی یەكێتی ڕایگەیاند: ئەو سەركردانەی كە پێشتر لەناو یەكێتیدا پۆستیان ھەبووە و خۆیان وازیان ھێناوە، دەست لەكار كێشانەوەكەیان قەبووڵ دەكرێت، بەڵام ئەوانەی كە وازیان نەھێناوە، كۆنگرە ئەو كێشەیە یەكلایی دەكاتەوە، چونكە ئەوانە لە ڕێگەی كۆنگرەوە ھەڵبژێردراون و كۆنگرەش دەتوانێ بڕیاریان لەسەر بدات.

لەبارەی بەشداریكردنی پارێزگاری پێشووی كەركوك لە كۆنگرەی یەكێتی سەعدی ئەحمەد پیرە راشیگەیاند: “دكتۆر نەجمەدین كەریم، وازی لە ڕیزەكانی یەكێتی نەھێناوە و دەتوانێ بەشداریی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی بكات، چونكە تاكوو ئەم چركەساتە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە“.

دوای داگیركردنی كەركووك و رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، دكتۆر نەجمەدین كەریم ئەندامی مەەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پاریزگاری كەركووك، بەشداریی ھیچ كۆبوونەوەیەكی سەركردایەتیی یەكێتیی نەكردووە.

Back to top button