هەر ئێستا ضةند گەڕەكێكی شاری كەلار چۆڵ دەكرێن
دوای ئەوەی شەپۆلێكی دیكەی باران بارین رووی لە هەرێمی كوردستان كرد, مەترسی هەڵسانی لافاو لە چەند شارو شارۆچكەیەكی كوردستان هەیە بە هۆیەوە گەڕەكێكی شاری كەلار چۆلكرا, قائیمقامی شارەكە دەلێت 153 ملم باران باریوەو تا ئێستا بەردەوامە بە یاننامەیەكی لەو بارەوە بڵاوكردەوە.
لە بەیاننامەكەی قایمقامیەتی قەزای كەلاردا هاتووە، ئەمرۆ شەهاب حاجی ئەحمەد قایمقامی قەزاكە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو شارۆچكەیە كۆبووەتەوە و، بەلەبەرچاوگرتنی پێشبینییەكانی كەشوهەوا هۆشداری لەئەگەری روودانی لافاوی بە خەڵكی شارەكە داوە و، رێنمایی بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ كاتی لافاو دەركردووە.
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا تیمە تایبەتەكان هەموو ئامادەكاریەكیان كردووە، هەماهەنگیش لەگەڵ لایەنانە پەیوەندیدارەكان كراوە و بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو لەئامادەباشیدان.
قایمقامی كەلار دووپاتیكردەوە، پێویستە سەرجەم لایەنەكان لەئامادەباشیدابن و گوتی: ئەگەری زۆری روودانی لافاو لەئارادایە و، داواشی لەو گەڕەكانە كرد، كە ساڵی رابردوو ماڵەكانیان بەر لافاو كەوتبوون، ئاگاداری خۆیان بن، بۆیە زۆربەی ئەو گەڕەكانە ماڵەكانیان چۆڵ كردووە.
بەگوێرەی پیشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، شەپۆلێكی شەستەبارانی بەخوڕ لە ناوچەكانی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاستەوە لەجۆری “هەوری سپی” رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و، ئەگەری زۆری درووستبوونی لافاو لە هەندێ ناوچە هەیە.