وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ باره‌ی حه‌جی ئه‌م ساڵ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی به‌ نیازی دواخستنی گه‌شتی حه‌جن بۆ ئه‌مساڵ، رایده‌گه‌ێنێت.” ئه‌وانه‌ی نیازی دواخستنیان هه‌یه‌ پێویستە سەردانی بەڕێوبەرێتیەكانی پارێزگاكانیان بكەن.”

ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ زاری (قاسم رەسول بەرزنجی) بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە بڵاویكردەوه‌.” كه‌ داوا لەو هاوڵاتییە بەڕێزانە دەكەین كە ناویان لە تیروپشكی حەج دەرچووە بۆ ساڵ 2018، نیازی دواخستنی سەفەرەكەیان هەیە بۆ ساڵی 2019 یا تەنازول و جێگۆڕكێ تیا بكەن یا ئەو كەسە كۆچی دوایی كردووە و كەسێك لەشوێنی خۆی دادەنێت، پێویسته‌ سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕە بكات.

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌.” كه‌ لە رۆژی یەكشەممەوە ڕێكەوتی 25ی شوباتی 2018 و بۆ ماوەی هه‌شت رۆژ تاكو ڕێكەوتی 4ی ئازاری 2018 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی سنوری پارێزگاكانی خۆیان بكەن و بەڵگەنامەی پێویستیان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی بەگوێرەی ڕێنمایی و مەرجەكانمان كارەكانیان بۆ ئەنجام بدەین، بەپێچەوانەوە داوای ئەم ڕێكەوتە مامەڵەی لەم جۆرە وەرناگیرێت.

 

Back to top button