وێنە: بزانە چۆن وەڵامی فەتلاوی دەدرێتەوە
خواكوڕك
پاش لێسەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری حەنان فەتڵاوی ئاماژەیەك بە(نعم)ی لێسەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری دەكات، لەتۆری كۆمەلایەتیش وەڵامی حەنان فەتلاوی دەدرێتەوە بە نەخشەی كوردستانی باشور و ئاڵای كوردستان.
پاش وێنەكەی حەنان فەتلاوی چ لەسەر ئاستی عێراق چ لەسەر ئاستی كوردستان كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی دا هێنا و رۆژنامەنووس و نووسەرانی عێراقی لەژێر وێنەی نەهامەتیەكانی عێراق وەڵامی حەنان فەتلاوی دەدەنەوە، لە كوردستانیش بەئاماژە دان بە نەخشەی باشوری كوردستان و ئاڵای كوردستان وەڵامی حەنان فەتلاوی دەدرێتەوە.
سەرچاوەیەكیش دەلێت وەڵامدانەوەكان تەنها بۆ فەتلاوی نیە بەڵكو ئاراستەیەكی روونە لە دژایەتی كورد و كوردستان، ئەم وەڵامدانەوانەش بۆ یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ جارێكی تر شوومە.