ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ قوتابییان
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک بۆ قوتابییانی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە.
لە ئاگادارییەکەدا، کە وێنەیەکی بۆ (خواکوڕک) نێردراوە، وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، کە پۆشینی جلی نەتەوەیی لە رۆژی جلی نەتەوەییدا، ئارەزوومەندانەیە و گوشار ناخرێتە سەر قوتابییان بۆ پابەند بوون پێیەوە.
هەروەک وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە، لەبەر ئەوەی ڕۆژی شەممە 10/3/2018 پشووی فەرمییە لە قوتابخانەکاندا، ”پێویستە“ رێوڕەسمی لەگەڵ 8ـی مارس ئەنجام بدرێت، واتە هەردوو مەراسیمەکەی رۆژی جلی نەتەوەیی و رۆژی جیهانیی ژنان لە ڕۆژی پێنجشەممە یادیان بکرێتەوە.
لە رۆژی جلی نەتەوەییدا، قوتابییان لە هەموو نەتەوە جیاوازەکانی کورد، تورکمان، ئاسووری و عەرەب لە هەرێمی کوردستان، جلی نەتەوەیی خۆیان دەپۆشن