وەزارەتی خوێندنی باڵا موژدهیهك بۆ ئارهزوومهندانی خوێندن له ووڵاتی رووسیا رادهگهێنێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت.”كه ووڵاتی ڕوسیا 35 كورسی خوێندنی بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرای پێشكەش بە هەرێمی كوردستان كردوەو خوازیاران دەتوانن سیڤی پێشكەش بك ەن بەپێی بوونی مەرجەكان تێیاندا.”
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه و تێیدا هاتووه.” كه خوازیارانی خوێندنی باڵا/ماستەر و دكتۆرا لە هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە كە ڕوسیا 35 كورسی خوێندنی باڵا (بەكالۆریۆس، ماستەر ، دكتۆرا) ی پێشكەش بە هەرێمی كوردستان كردوە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەكەین ئەوانەی مەرجەكانیان تێدایە لەماوەی دیاریكراودا داواكاری خۆیان پێشكەش بكەن.
مەرجەكان بریتین له:-
1/ دەبێت پێشكەشكار هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.
2/ دەبێت پێشكەشكار دەرچوی خوێندنی زانستی یان وێژەی بێت بە پێیی تایبەتمەندی بەرنامەكە.
3/ دەبێت تەمەنی بۆ بەرنامەی بەكالۆریۆس و ماستەر لە ٢٥ ساڵ زیاتر نەبێت و بۆ بەرنامەی دكتۆرا لە ٤٥ ساڵ زیاتر نەبێت.
4/ بۆ خوێندنی ماستەر، پێویستە پێشكەشكار كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە %٦٥ كەمتر نەبێت و لە هەمان بواری بەكالۆریۆسەكەی درێژە بە خوێندنی ماستەر بدات.
5/ بۆ خوێندنی دكتۆرا، پێویستە پێشكەشكار كۆنمرەی ماستەری لە %٧٠) كەمتر نەبێت و لە هەمان بواری ماستەرەكەی درێژە بە خوێندن بدات.
5، بۆ ئەو پێشكەشكارانەی كە دامەزراون، پێویستە دوو ساڵ خزمەتی كرداری هەبێت لە دوای بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.
6/ كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزرابێت، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.
7/ كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن ڕوسیایی فیدراڵ مانگانە بڕی ٢٥٠ دۆلاری ئەمریكی وەك دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها كرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانكۆ بۆ دابین دەكرێت، بەڵام سەبارەت بە خەرجی بیمەی تەندروستی و كرێی هاتوچۆ دەكەوێتە سەر ئەستۆی خوێندكار.
دوەم/ بوارەكان:
بیریكاری
زانستە سروشتیەكان
ئەندازیاری
زانستی تەكنیكی
كشتوكاڵ
زانستە كۆمەڵایەتیەكان
پەروەردە
هونەر
كەلتور
زانستەكانی پزیشكی
خزمەتگوزاری تەندروستی گشتی
تێبینی/ ووردەكاری تایبەت بە سكۆلەرشیپەكە بەم شێوەی خوارەوە:
پڕكردنەوەی فۆرم بە زمانی ڕوسی یا خود زمانێكی تر.
وێنەیەك لە پاسپۆرت، كە ڕێكەوتی بەسەرچونی كەمتر نەبێت لە ساڵێك و شەش مانگ لە كاتی سەردانكردنی بۆ وڵاتی رووسیا، پێویستە پاسپۆرتەكە وەرگێردرابێت بۆ سەر زمانی ڕوسی و، لەلایەن كونسولگەری ڕوسیا لە هەولێر پەسند كرا بێت.
بڕوانامەكانی خوێندن بە نمرە وەرگێردرابێت بۆ سەر زمانی ڕوسی، لەلایەن كونسڵگەری وڵاتی ڕوسیا لە هەولێر پەسندكرابێت.
بڕوانامەی پشكنینی نەخۆشی ئایدز، بۆ سەر زمانی ڕوسی وە وەرگێردرابێت و ، لەلایەن كونسڵگەری ڕوسیا لە هەولێر پەسندكرابێت.
ساڵی خوێندنی ئەكادیمی لە ڕوسیا لە رێكەوتی (١/٩) هەموو ساڵێك دەست پێدەكات، بۆ هەر كاندیدێك دەستنیشانكرا، پێویستە تا ڕێككەوتی (١٥/٩/٢٠١٨) بگاتە ڕوسیا.
سەرجەم ئەم كاندیدانەی توانای قسەكردن و تێگەیشتنی زمانی ڕسیان نیە، خولی فێربونی زمانی ڕوسیان بۆ ماوەی یەك ساڵ پێدەدرێت.
هەر كاندیدێك لە كاتی گەیشتنی بە ڕوسیا پێویستە وێنەی ڕەسەنی سەرجەم ئەو بەڵگەنامانە لەگەڵ خوێدا بهێنیت، كە لە ڕێگەی ئینتەرنێت پێشكەشی كردوە.
پێشكەشكاران بۆ خوێندنی دكتۆرا پێویستە پرۆپۆزەڵ پێشكەش بكەن لەگەڵ نامەی پشتگیری دوو پرۆفیسۆر.
لایەنی نێرەری كاندید، پێویستە دڵنیایی بدات بە گەڕانەوەی كاندید، لە كاتی سەرپێچی كردنی یاساكانی ڕوسیا كۆتایی بەپرۆگرامی خوێندنەكەی دەهێندرێ.
بۆ پێشكەشكردن و تەواوی وردەكاری زانیاریەكان، سەردانی ئەم وێبسایتەی خوارەوە بكەن:
https://russia.study/en